Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:07

ئێواران چێ بخۆم باشه‌ ؟

کوردستان TV
100%


زۆربه‌ی هاووڵاتییان زانیاری پێویستیان نیه‌ ده‌رباره‌ی ژه‌می ئێواره‌و كۆمه‌ڵێك نازانن ئه‌گه‌ر شه‌وان برسیان بوو چی بخۆن.
ژه‌می ئێواره‌ یه‌كێكه‌ له‌ ژه‌مه‌ سه‌ره‌كیه‌كان و نابێت نه‌خورێت به‌ تایبه‌ت پاش ده‌وام و ته‌واو بوون له‌ كاری ڕۆژانه‌؛ مرۆڤ هه‌ست به‌ هیلاكی و بێهێزی ده‌كات؛ ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌خورێت ئه‌وا شه‌وان دووچاری برسیه‌تیه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی تێك چوونی خه‌و.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌( د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)  ده‌ڵێت" نه‌خواردنی ژه‌می ئێواره‌ به‌ مه‌به‌ستی دابه‌زینی كێش و ڕێگه‌ گرتن له‌ قه‌ڵه‌وی یان له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وێنه‌ی شه‌كره‌و به‌رزی فشاری خوێن و كۆلیستڕۆڵ و چه‌وریه‌ سیانیه‌كان كارێكی هه‌ڵه‌یه‌و سوودی نیه‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیانی هه‌یه‌".
 له‌سه‌ر باشترین خۆراكی ژه‌می ئێوارانیش( د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی ) چه‌ند خواردنێك ده‌ست نیشان ده‌كات كه‌ بریتیتن له‌ :  
1. خواردنی قاپێك زه‌ڵاته‌ی وه‌رزی چاره‌كێك پێش خواردن؛ باشتره‌ سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌كانی تێدا بێت وێنه‌ی كه‌له‌رم و سپێناخ؛ كاهوو، ته‌رۆزی، خه‌یار.
2. یه‌كێك له‌م خۆراكانه‌؛ ماسی برژاو، په‌نیر یان ماست بێ سه‌رتوێژ له‌گه‌ڵ نانی تیری؛ ئاردی بۆر یان جۆ بێت باشتره‌.
3. یه‌ك قاپ ته‌ماته‌ی سووركراوه‌ له‌ ناو یه‌ك یان دوو كه‌وچك زه‌یت.
4. په‌تاته‌ی كوڵاو یان یه‌ك هێلكه‌ی كوڵاوو نانی تیری.
5. قاپێك شۆڤانی ئه‌سڵی له‌ ناو یه‌ك كووپ شیری كه‌م چه‌وری.
6. قاپێكی بچووك لۆبیا یان نیسك یان نۆكاو یان پاقله‌؛ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ناشێت كه‌ كێشه‌ی قۆڵۆن و غازاتی زۆریان هه‌یه‌.
له‌ كاتی برسیه‌تی له‌ شه‌ودا ( د. كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی ) ده‌ڵێت" 
1. باشترین بژارده‌ بریتیه‌ له‌ سه‌وزه‌ی وه‌ك ته‌رۆزی، خه‌یار یان میوه‌یه‌ك به‌ تایبه‌ت سێو، مۆز، ئه‌ڤۆگادۆ، هه‌نجیر، چواله‌ی سه‌وز، قه‌یسی، هه‌ڵوژه‌ یان یه‌ك گه‌نمه‌شامی كوڵاو یان برژاو یان یه‌ك پیاڵه‌ چه‌ره‌ز.
2. دوو كاتژمێر پێش نوستن پێویسته‌ هیچ نه‌خورێت.
3. دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه‌ پاش كاتژمێر 9ی شه‌و.
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.