Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:01

مه‌سرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دا

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر دا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و ڕاگرتنی سیمای جوانی شارەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و 513 ملیۆن و 800 ھەزار دینار دا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ھەڵگرتنەوە و کۆکردنەوە و گواستنەوەی خاشاک و پاشماوەکانی شارەوانییەکانی پیرمام، مەلائۆمەر، بەستۆرە، دارەشەکران و زۆنی 12ی سەڵاحەدین.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر خەرج دەکرێت"
.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.