هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی سیده‌كان به مه‌به‌ستی به‌خێوكردن و بازرگانیكردن، چه‌ند وشترێكی هێناوه‌ته شارۆچكه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه كه یه‌كه‌مجاره ئه‌و ئاژه‌ڵه ماڵییه له ناوچه‌كه‌یان ده‌بینن، به‌ڵام به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئه‌مه به نایاسایی ده‌دانێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وشتره‌كانیان كه‌ره‌نتین كردووه.
ئێحسان چەلەبی قایمقامی شارۆچكه‌ی سیدەکان بە (کوردستان تیڤی) گوت: دوێنێ دووشه‌م هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی سیده‌كان بە ناوی (شێرزاد جەعفەر) کە کاری هێنانی ئاژەڵ و مەڕوماڵات لە سنوورەکان دەکات، چوار وشتری لە ئێرانەوە هێناوتە هەرێمی کوردستان و سنووری شارۆچكه‌ی سیدەکان.
گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشتره‌كان به‌شێوه‌ی نایاسایی داخیلی هه‌رێمی كوردستان كراون، هه‌روه‌ها بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست و یاسایی لە بەرامبەر هێنانیان بگیرێتە بەر، ئێستا هه‌ر چوار وشتره‌كه نێردراونەتە کەرەنتین و گومرگی سۆران.
هه‌روه‌ها گوتی: وشتر ئاژەڵێکی ماڵییە و پتر لە ناوچه بیابانه‌كان و پارێزگەکانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دەوروبەر بەخێو دەکرێت، هه‌رچه‌نده پێشتر چه‌ند دانه‌یه‌ك بۆ هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هێنراون، به‌ڵام بۆ یەکەمجارە دەهێندرێتە شارۆچكه‌ی سیدەکان.
قایمقامی سیدەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هێنانی ئه‌و چوار وشتره بۆ شارۆچكه‌ی سیده‌كان بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه، بەو پێیەی لەو ناوچەیە ته‌نیا چه‌ند جۆرێكی ئاژه‌لی ماڵی وەک مانگا، ئەسپ، ئێستر، مەڕ و بزن بەخێو دەکرێن، تا ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك وشتر له‌و ناوچه‌یه بەخێونەکراوه.
سیده‌كان / مەهدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.