Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

مه‌سرور بارزانی سەرەخۆشی لە موحسین دزەیی دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مەحموود کانەبی ئاغا دزەیی ئامۆزای. 

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

 لە بەرامبەردا، موحسین دزەیی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.