Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:40

وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و نرخەکەی دیاری کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و نرخکەشی دیاری کردووە، هەروەها لەمبارەیەوە زانیارییەکانی خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی 05ـی 2023 سایلۆکانی بەڕووی جوتیاران دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان زانیارییەکانی چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی خستەڕوو.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ هەرتەنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار بە جوتیار، هەروەها ‏پاش وەرگرتنی نموونە و دەرچوونی لە پشکنین گەنمەکە وەردەگیرێت.

ڕاشیگەیاند: ‏بۆ ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڕی تەنیا 375 هەزار تەن گەنم وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە 40 ملیار دینار خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بۆ گەنمی ئەمساڵ و ڕاستەوخۆ چەند ڕۆژ دوای وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران چەکەکانیان پێدەدرێت، لە ماوەیەکی کەمدا لە بانکەکان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.