Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 01:04

لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و 5 کەس بریندارن

کوردستان TV
100%

لە گوندی بەردەبەل لە سەیدسادق بەهۆی کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە، کە هەندێکیان برینەکانیان سەختە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 05ـی 2023 شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا، شۆڕش والی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە گوندی بەردەبەل لە بناری چیای سوورێن، بەهۆی کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕووی دا و  پێنج کەس بریندار بوون، 3 لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق، بریندارەکان بە چەقۆ و فیشەک بریندار کراون و بەهۆی سەختی برینەکانیان سێ لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون.

هاوکات سەرچاوەکە لەبارەی دوو بریندارەکەی دیکەشی ئاماژەی بەوە دا کە دوو بریندارەکەی دیکە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت چارەرسەر کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.