Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:43

له‌ هه‌ولێر شوفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌.. له‌ سبه‌ینێوه‌ كامێرای چاودێری سه‌ر ترافیكلایته‌كان كار ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ له‌ سبه‌ینێ چوارشه‌مه‌وه‌ كامێرا‌ی چاودێری سه‌ر ترافیكلایته‌كان له‌ چواریانی شه‌قامی مه‌خموور كار ده‌كات.

هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: سەرجەم هاووڵاتی و شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا دانانی کامێرای چاودێری سەر ترافیکلایتەکان لە هەر چوار لای ترافیکی مەخموور 100 مەتری تەواو بووه‌.

هاووڵاتییانیشی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ كامێراكان له‌ سبه‌ی چوارشه‌م ڕێکەوتی 2023/5/24 وەک تاقیکردنەوە کاریان پێ دەکرێت، دواتریش لە هەفتەی داهاتوو بەشێوەی بەردەوام ده‌كه‌ونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كامێراكان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ندان سه‌رپێچییه‌ك تۆمار دەکەن كه‌ بریتین له‌ لێدان لە چرای سووری ترافیکلایت، دەرچوون لە خێرایی ڕێگه‌پێدراوی شەقام لە کاتی چرای سەوز، گرتنی دەستەڕاستی کراوەی ترافیکلایت، ڕاوەستان لەسەر هێلی پەڕینەوەی پیادەکان و بەزاندنی ستۆپ لاین.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر تکاشی لە شوفێران كرد بۆ سەلامەتی خۆیان و تووشنەبوون بە سزادان ئەو سەرپێچییانە نەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.