دوای ئەوەی دوو هاووڵاتیی بڕەپارەیەک دەدۆزنەوە و لەڕێگەی ئاسایشی هەولێرەوە دەیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەکەی، ئاسایشی هەولێر ڕێزلێنانیان پێ دەبەخشێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕێزلێنانی بەخشییە دوو هاووڵاتیی شاری هەولێر لەمبارەیەوە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لە ڕێکەوتی (19ـی 05ـی 2023 دوو هاووڵاتیی شاری هەولێر بە ناوەکانی (هیوا نەعمان عەوڵا) و (هەژار موحسین ئەنوەر)، لە شەقامی ڕێگەی مەخموور و لەناو شار، بڕی (15) ملیۆن دیناری عێراقی و (600) دۆلاری ئەمریکی دەدۆزنەوە.
ڕاشیگەیاند: پاش دۆزینەوەی خاوەنی ئەو بڕەپارەیە، لە ڕوانگەی متمانەبوون بە ئاسایشی هەولێر، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە ئەو بڕەپارەیان ڕادەستی خاوەنەکەی کردەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە "لەبەرامبەر ئەم کارە بە نرخەیان، بە بڕیاری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنان بە هەردوو هاووڵاتییەكە بەخشرا و بەو هیوایەی نموونەیان زۆر بێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.