Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:45

بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان لە 79%ی بە شێوازی ژینگەپارێزییە

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م کەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لە د.تۆركیلد بیوگ نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق و بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتییەكە لە هەولێر کرد.

لە دیدارێكدا هه‌ردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خاوێن و وزە نوێبووەكان و دانانی وێستگەی بارگاویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبای لە هەرێم كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزیری كارەبا ڕایگەیاند: لە كابینەی نۆیەم هەزار و 928 مێگاوات كارەبا بە شێوازی ژینگەپارێزی بەرهەم دەهێنرێت کە دەکاتە لە 79%ی سەرجەم بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.


کەمال محەمەد ئامادەیی وەزارەتی كارەباشی بۆ پێدانی مۆڵەت و كارئاسانی بۆ ئەو كەسانە پیشان دا کە دەیانەوێت وێستگەی بارگراویكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە شارەكانی كوردستان دابمەزرێنن.

لای خۆشییه‌وه‌ نێردەی یەكێتیی ئەوروپا هەوڵەكانی وەزارەتی کارەبای بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگرتن لە گۆڕانكاری كەشوهەوا بەرز نرخاند و داوای كرد لە رێگەی وێستگەکانی ژینگەپارێزییەوە زیاتر گرنگی بە پاراستنی ژینگە بدرێت و كارئاسانیش بۆ زیادكردنی وێستگەكانی تایبەت بە بارگاویكردنی كارەبا بۆ ئۆتۆمبێل بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.