Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 01:04

وەزیری دارایی پشتیوانی بۆ دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی حکوومەت تایبەت بە پڕۆژەی هەژماری من دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتی پڕۆژەی هەژماری من لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی بۆ دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی حکوومەت تایبەت بە پڕۆژەی هەژماری من دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 05ـی 2023 ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە تیمی سەرپەرشتی پرۆژەی هەژماری من لە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.     

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: تیمی پڕۆژەی هەژماری من کە لەلایەن عەزیز ئەحمەد جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت سەرپەرشتی دەکرێت، دەستپێشخەریەکە بۆ وەزیری دارایی پێشکەش کرا، کە لەماوەی 7 مانگی ڕابردوودا پڕۆژەکە هەنگاوی یەکەم و قۆناغی تاقیکردنەوەی بەسەرکەوتوویی بڕیوە و توانراوە هەژماری بانکی بۆ 841 فەرمانبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون و ئافرەتانی هەولێر بکرێتەوە و ئێستا لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە مووچەکانیان پێ دەدرێت.     

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت و سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار مووچەخۆرە، دەبنە خاوەنی هەژمای بانکی تایبەت بەخۆیان.     

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا کە لەبەرامبەردا وەزیری دارایی و ئابووری هەموو پشتیوانییەکی خۆی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی حکوومەت تایبەت بە پڕۆژەی هەژماری من دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و فەرمانبەران و مووچەخۆرانیش سوودمەندی سەرەکی سیستەمەکە دەبن و چەندین خزمەتگوزاری و کارئاسانیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.

جێی باسە، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم، کە بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەنێوان نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و وەزارەتی دارایی ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.