Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:48

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجكردنی 5 ملیار دینار بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەك 

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی، ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی فریاكەوتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/5/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی و بە مەبەستی دابینكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و خزمەتكردنی زیاتری ھاووڵاتییان لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر تەرخان و خەرجكردنی گوژمەی 5 ملیار و 163 ملیۆن دینار دا، بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشی خستووەتە ڕوو، گوژمەكە لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی تەندروستی خەرج دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.