كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ چوار شەممە 24– 5 - 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەناوچەی جیا جیا ، وە بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك لە ئاسمانی هەرێم بە گشتی ، بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با لە بەشێك لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەیی گەرمیان ئەگەری تۆز و خۆڵەكە زیاتر دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك ، هەندێك كات چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم / ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 25– 5 - 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە بارانێكی كەم لە هەندێ ناوچەی جیا جیا هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای دهۆك ، لە كاتەكانی شەودا ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
خێرای با / مامناوەند دەبێت (15-25 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك : 32 پلەی سیلیزی
كەركوك : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 24 - 05 - 2023
كەشناسی: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.