Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:45

گرووپی هونه‌ری" ناشفێڵد" سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌ولێریان كرد

کوردستان TV
100%

به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری هاوبه‌ش، گرووپی هونه‌ری "ناشفێڵد"ـی ئه‌مریكی له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌ولێرییان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
له‌ دیدارێكدا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و (سه‌لیم قادر) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و (ئازاد له‌شكری) به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌ولێر تێیدا ئاماده‌بوون، گفتوگۆی چڕ ده‌رباره‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی فراوانی هونه‌ری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرا.
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا، گرووپی ناشفێڵد سه‌رسامی خۆیان بۆ نمایشه‌كه‌ی من جه‌نگاوه‌رم ده‌ربڕی، كه‌ خه‌روارێك بوو له‌ داهێنان و سه‌لیقه‌ی جوانی (ساكار سلێمان)ـی شێوه‌كار، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ نوێیه‌كانی گه‌له‌ریی میدیا، هاوكات جوانی هۆڵی شێوه‌كاری میدیا، كه‌ بووه‌ته‌ پردێك له‌ نێوان هونه‌ر و پڕۆژه‌ی هونه‌رمه‌ندان.
له‌و سۆنگه‌وه‌ش (ئازاد له‌شكری) به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شێوه‌كاری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ماهه‌نگی به‌رفراوانمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ی ناشفێڵد و له‌ داهاتووشدا كولتوور و هونه‌ری كورد و ئه‌مریكیه‌كان ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ین و كه‌شێكی هونه‌ری به‌ ڕه‌نگ و داهێنان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.