ن- ئاكۆ عه‌بدوڵا
له‌ڕۆژگاری خۆیاندا ئافره‌تانێك جگه له‌وه‌ی ناودارانه ژیان، له‌چوارچیوه‌ی نیگاریشدا به‌دره‌وشاوه‌یی كێشراون. له‌مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاریدا به‌تایبه‌تی پێش ده‌ركه‌وتنی ئامێری فۆتۆگرافی چه‌ندانی وه‌ها ده‌بینرێن. یه‌كێك له‌وانه جان فرانسوا جولی ئادێلاید بێرنارد، ناسراو به (مه‌دام ریكامیێه 1777- 1849 ) یه. ناوبراو كچێكی جوان و سهرنجڕاكێشبوو. باوكی پزیشك بوو. له‌ئاهه‌نگێك كه‌وته به‌ردیده‌ی (جاك ریكامیێه) و بووه مایه‌ی سه‌رسامی و شه‌یدابوونی. ئه‌و پیاوه یه‌كێ بوو له‌ده‌وڵه‌مه‌نده دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی پاریسی، كۆمه‌ڵێك بانكی هه‌بوو. ته‌مه‌نیشی له‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی باوكی جولیت بوو. له‌ته‌مه‌نی پانزده ساڵی شووی پێكرد. دواتر جوانی و دڵڕفێنی و ژیری خۆی و سامانی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ كێشكردنی عه‌قڵ و هۆشی پیاوانی سیاسه‌تمه‌دار و هزرمه‌ند و هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب. سالۆنێكی كردبۆوه كه بووه مه‌كۆی گردبوونه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ئه‌و رۆژگاره‌ی پاریس. ناپلیۆن بهچیایهكی سه‌ركێش ناوی ده‌برد، دواتریش له‌به‌ر نانه‌وه‌ی كێشه دژی شۆڕش و بارودۆخی ئه‌وسای وڵات، دووریخسته‌وه.
مه‌دام ریكامیێه حه‌زی ده‌كر له‌به‌رده‌م نیگاركێشان بوه‌ستێ و ئه‌وانیش سه‌رنجی وردی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ كێشانی روخسار و پێگه‌كه‌ی. ساڵی 1800 داوای له جاك ده‌یڤد كرد كه ناودارترین نیگاركێشی ئه‌وسای فه‌ره‌نسابوو. ئه‌وه‌بوو له‌تابلۆیه‌كدا به‌رجه‌سته‌ی كرد، له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی نایاب راكشاوه و سه‌ری بۆ دواوه سوڕاندووه و له‌بینه‌ر ده‌ڕوانێ. جلێكی سپی درێژی پۆشیوه له‌شێوه‌ی پۆشاكی خانمه شازاده‌كان كه دامێنهكهی به‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه شۆڕبۆته‌وه. قژی به‌جۆرێك شانهكردووه و شریتێكی ره‌شیشی به‌نێو چه‌وانی به‌ستووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی پێوه دیاربێت. روخساری جۆرێك له‌به‌ختیاری و هه‌وڵدانی ده‌ربڕینی قسه‌ی پێوه دیاره. هیله لاربووه‌كانی ناو دیمه‌نه‌كه به‌رجه‌سته‌كه‌ری هه‌ست و ئه‌دگاری مێینه‌ن. به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وكاره به‌كۆتا بگه‌یه‌نێ، ده‌یڤد له‌لایه‌كی دیكه‌ی ژووره‌كه چاوی بهپۆرترێتێكی دیكه‌ی مه‌دام ریكامیێه كه‌وت كه (فرانسوا جیرارد) ی قوتابی خۆی كاری له‌سه‌ر ده‌كرد. ئه‌وسا ده‌یڤد زۆر تووڕه‌بوو، چونكه بڕوای نه‌ده‌كرد خاتوون له‌هه‌مان كاتدا له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كی ئه‌و دابنیشێ، بۆیه و كه‌ل و په‌له‌كانی كۆكرده‌وه و لهكاغهزێك بۆی نووسی (خانمه‌كه‌م.. من ده‌زانم ئافره‌ته جوانه‌كان زۆر سه‌رقاڵی جوانی و شه‌نگی خۆیانن، به‌ڵام پێویسته بزانی هونه‌رمه‌ندانیش شانازی به‌كار و كه‌رامه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن. عیزه‌تی نه‌فسیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستی بده‌ن، هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ستده‌چێت. بۆیه رێگه‌م پێبده له‌و ئاسته‌دا بوه‌ستم). هه‌ندێك ده‌ڵین ئه‌وه‌شی بۆ نوسیوه (وه‌ها دابنێ یه‌ك له‌و كارانه ته‌واوكراوه). به‌و جۆره كاره‌كه زۆر ورده‌كاری مابوو ده‌ستی لێهه‌ڵگرت، به‌تایبه‌تی بابه‌ته‌كانی رازاندنه‌وه‌ی ژینگه و ورده‌كاریه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌جوانكاری. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كه وه‌ك شاكارێكی جیهانی سه‌نگی خۆی هه‌یه. ته‌نانه‌ت له‌هه‌موو ئه‌و كارانه‌ش ناودارتره كه بۆ ریكامیێه كێشراون.
ساڵی 1951 ڕێنێ ماگریتی نیگاركێش به‌هه‌مان ژینگه‌ی كاره‌كه‌ی ده‌یڤد تابلۆی (رونگه: مه‌دام ریكامێیه لهدهیڤدهوه)ی كێشا. لێره‌دا نیگاركێش هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه سوریالییه‌كانی دیكه هه‌مان ناوه‌رۆك و بابه‌تی كۆكردۆته‌وه به‌ڵام بهچهشه و ناونیشانی دیكه. له‌شوێن خاتوونی ناوبراو تابوتێكی شێوه نامۆی له‌سه‌ر هه‌مان قه‌نه‌فه داناوه. بۆ له‌یه‌كچوونی زیاتری نێوان هه‌ردوو دیمه‌نیش پاشماوه‌ی كراسه سپیه شۆڕبۆوهكهی خاتوو ریكامیێه له‌ژێر تابووته‌كه بۆ سه‌ر زه‌ویه‌كه درێژبۆته‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش وه‌ك كارێكی نوێی شێوه‌كاری پێگه‌ی دیاره و دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و ماوه درێژه چیرۆكه كاریگه‌ره‌كه‌ی كاره‌كه‌ی پێشووی به‌بیر بینه‌ران هێناوه.
ده‌یڤد
جاك لویس ده‌یڤدJacques-Louis David ( 1748- 1825) ی نیگاركێشی فه‌ره‌نسی به‌یه‌ك لهبلیمهتهكانی نیگار داده‌نرێت. به‌هۆی گه‌ڕان به‌دوای كه‌له‌پووری كلاسیكی گریكی و رۆمانی كۆن و داڕێژتنهوهیان به‌شێوه‌ی نوێ، توانی قوتابخانه‌ی كلاسیكی نوێ دابمه‌زرێنی. ئه‌وسا جاڕی ئه‌وه‌یدا ده‌ستنیشانكردنی ساتی درامی و به‌كارهێنانی له‌ناو تابلۆ، بنه‌ما سه‌ره‌كی كلاسیكی نوێیه. به‌و كاره‌شی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ری رێڕه‌وی رۆكۆكۆ هه‌ڵگیرساند. زیاد له‌هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌و ره‌وته نوێیه‌ش، زیاتر هه‌وڵیدا هونه‌ری رۆمانی زیندووبكاته‌وه. زۆربه‌ی تابلۆكانیشی كه بابه‌تی مێژوویی و ئه‌فسانه‌ییان گرتۆته‌خۆ، بارگاوین به‌په‌یامی جۆشدارانه و دروشم و ناوه‌رۆكی سیاسی و نیشتمانی. له‌ناو زۆربه‌شیاندا زیاتر له‌ڕه‌نگ، جه‌ختی له‌ڕێسای ئه‌ندازه‌یی و هێل ده‌كرد. هاوكات له‌كێشانی پۆرترێتیش لێهاتوو بوو. به‌ده‌ر لههونهریش، له‌كاتی شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی، زیاد له‌هه‌موو نیگاركێشێكی دیكه، رۆڵی كارای گێڕا و مكوڕانهش بانگه‌وازی بۆ چاكسازی سیاسی رادیكالی و راماڵینی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار ده‌كرد. له‌سه‌رده‌می ناپلیۆنیش به‌توندی جله‌وی هونه‌ری شێوه‌كاری وڵاته‌كه‌ی گرتبوو.
ماگریت
ڕێنێ ماگریت René Magritte 1898 -1967 ی به‌لجیكی لهنیگاركێشه هه‌ره دیار و كاریگه‌ره‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه. له‌هونه‌ری شێوه‌كاری، به‌رامبه‌ر بهسهلڤادۆر دالی، بهجهمسهرهكهی دیكه‌ی رێبازی سوریالی داده‌نرێ. به‌ڵام سوریالییه‌تی ئه‌و له‌هی سوریالییه‌كانی دیكه جیابوو. جۆرێك له‌ده‌ربڕینی نه‌ست، یاخود ده‌ربڕینی خهونهكان نه‌بوو. به‌ڵكو ههڵزنانهی هه‌ستییانه‌ی كه‌لوپه‌له كێشراوهكانبوو. له‌ناو سوریالییهكانیشدا تاكه هونه‌رمه‌ند بوو واقیعیانه وێنه‌ی ده‌كێشا و شێوه و چه‌شه‌ی وه‌هاشی بنیاد ده‌نا كه پێشتر نیگاركێشان به‌لای دانهچووبوون. ئه‌و ستایلێكی وه‌های گرتبوه‌به‌ر كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن بهبنیاتی كه‌ش و هه‌وای سوریالییانه، هه‌موو هۆكارێكی له‌خشته‌بردنی چاوی به‌كارده‌هێنا. به‌هۆی خه‌یاڵی قووڵیش توانی سه‌رچاوه‌یه‌كی هونه‌ری وه‌های بۆ بدۆزێتهوهی له‌ناویدا پێكهاته هێماییه بێكۆتاییه‌كان ده‌سته‌به‌ربكات. هه‌ر بۆیه سوریالییهتیهكهی به‌هه‌ڵگری هزری و شاعیریه‌تی داده‌نرێت. لهتابلۆكانی دا په‌نجه‌ره‌ی وه‌های بۆ بینه‌ر كردۆته‌وه تاكو له‌ناویاندا بچێته ناو لایه‌نه تاریكه‌كانی هۆش. واتا له‌ناویاندا ئه‌وانه‌ی نیشانداوه كه ناكه‌ونه به‌ر دیده. له‌كاتی دیارنه‌مانی هه‌ستیش، رێگه‌یه‌كی وه‌ها ده‌خه‌نه سه‌رپشت كه له‌شێوه باو و زانراوهكان گه‌لێك دوورتر ده‌چن. زیاتریش به‌و كارانه ناوبانگی ده‌ركرد كه له‌ناویاندا هه‌وڵیداوه توخمه ئاساییه‌كان له‌ڕێچكه‌ی نائاسایی نزیكبكاته‌وه تا واتای نوێ ببه‌خشن كه پێشتر نه‌زانرابوون. به‌وه‌ش هه‌م بینه‌ر ناچارده‌كات زۆر به‌وردی لهناوهرۆكهكان بڕوانێ، هه‌میش بۆ خۆی بووه نیشانه‌یه‌كی جیاواز له‌مێژووی سوریالی..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.