ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە زۆربەی بڕگەكانی بودجەی گشتی یەكلایی كراونەتەوە .
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی، دەستیان بە كۆبوونەوە كردووەتەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی هەندێك بابەتی تەكنیكی پەیوەست بەیاسای بودجەی فیدراڵی، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنیان بە ئەنجومەنی نوێنەران.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ، لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریداوە شاندێك لە ئەندامەكانیان سەردانی وەزارەتی دارایی بكات بۆ بینینی ئەو فایلانەی كە پێویستیان بە ڕوونكردنەوەی زیاتر هەیە.
لیژنەی دارایی : زۆربەی بڕگەكانی بودجەی گشتی یەكلایی كراونەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.