Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:09

لەپێناو فرۆشی بەرهەمی ناوخۆ حكومەتی هه‌رێم هاوردەکردنی خەیاری قەدەغە كردووە

کوردستان TV
100%


یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانە، بۆ ئەو مەبەستەش باجی لەسەر هەناردەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دەرەوەی وڵات لا برد، مۆڵەتی دامەزراندنی بە چەندین کارگەی ناوخۆیی دا کە دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، بەرهەمە خۆماڵییەکان بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە بنێرنە دەرەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا و بۆ پشتگیریی جووتیاران و ساغكردنەوە و بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەى خەیار لە دەرەوە قەدەغە کرا. ئێستا تەنیا لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ، ڕۆژانە نزیكەی ٦ تۆن خەیار بەرهەم دەهێنرێت، جگە لە پێداویستیی ناوخۆ، هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكرێت و كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ئایندەشدا هەناردەی دەرەوەی وڵات بكرێت.
یوسف بەگ عەبدوڵڵا، جووتیارێکی گوندی سپیمالە، كە دەكەوێتە سنووری شارۆچكەی ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆك، بیست ساڵە جووتیارە و دەڵێت: "ڕۆژانە نزیكەی ٦ تۆن خەیار بەرهەممان هەیە و بەرهەمەکانمان بۆ هەموو کوردستان و عێراقی دەنێرین و دەتوانین هەناردەی دەرەوەشی بكەین".
دەشڵێت: "نزیکەى هەزار خانووی پلاستیکی لە سپیمال هەیە، ئێمە لە مانگی دووەوە خەیار دەچێنین و لە مانگی چوار دەیڕنینەوە". هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، "ڕێگەوبانی باش دروست کراون، ئەمەش هاتوچۆی بۆ ئاسان كردووین؛ هاوردەى خەیار قەدەغە کراوە و ئەوەش بۆ فرۆشی خەیاری خۆماڵی زۆر باشە".
تەنیا لە گوندی سپیمال، زیاتر لە 200 ماڵ خەریکی خەیار چاندنن و ئەمەش جگە لە ڕەخساندنی هەلیکار، بووەتە هۆى ئەوەى هەزاران کەس لەم کارە و لە گواستنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکە سوودمەند بن.
جگە لە هەناردەكردنی هەنار و برنج و سماق و تەحین، لە ئێستادا هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ترێ و سێو و هەنگوین، وەک سێ بەرهەمی دیکەى خۆماڵی، بۆ بازاڕی وڵاتان دەستنیشان کراون.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.