کەمێک پێش ئێستا؛ تەقە لە ماڵی سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان کرا و ڕووداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی 05ـی 2023 تەقە لە عوسمان عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان کرا، سلێمانی محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند: کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی، ئەمڕۆ بە چەک هەڵیکوتاوهتهسەر شوێنی مانەوەی عوسمان عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان و تەقەی کردووە.
قایمقامی دەربەندیخان ئاشکراشی کرد کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.