Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:11

حەلبووسی بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان: پەلە لە تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بکەن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بکەن.

ئەمرۆ چوارشەممە 24ـی 05ـی 2023 محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کرد بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە، لەمبارەیەوە ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەو بڕگانەی کە ماون لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و گەیشتن بە بۆچوونێکی ڕوون، بۆ ئامادەکردنی و بەرزکردنەوەی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و دیاریکردنی دانیشتن بۆ دەنگدان لەسەری.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵەکانی لیژنەی دارایی بەرز نرخاند و تێبینی گونجاوی لەبارەیانەوە، باسی لەوە کرد کە ئەم بودجەیە هیچی لە بودجەکانی پێشتر کەمتر نییە، بەڵکوو گرنگترە بەوپێیەی بۆ ماوەی سێ ساڵە پێداچوونەوە بە خشتەی ساڵانەدا دەکرێت، هەروەها ڕۆشنایشی خستەسەر گرنگی ئەو پڕۆژانەی کە پڕۆژەیاسای بودجە لەخۆی گرتووە بەو جۆرەی ڕەنگدانەوەی لەسەر بەرنامەی خزمەتگوزاری بەپێی جێبەجێ کردنی بەرنامەی حکوومەت دەبێت.

حەلبووسی باسیشی لەوەی کرد کە دەرکردنی یاسای گرەنتی کۆمەڵایەتی لە میانی شایستەکانی کرێکاران و بەشداری کەرتی تایبەت باری سەرشانی بودجە ئاسانتر دەکات، ئاماژەشی بە گرنگی کەمکردنەوەی خەرجی کرد لەپێناو زیادکردنی داهاتی نانەوتی و جەختی کردەوە لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنی پڕۆژەیاسای بودجە.

سەرۆکی پەرلەمان جەختیشی لەسەر گرنگی لەخۆگرتنی توێژێکی فراوانی کۆمەڵگە لەرێگەی نوێکردنەوەی پلەی وەزیفی بۆ دامەزراندنی دەرچووان لە پارێزگاکان و زامنکردن و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆیان کردەوە.

لای خۆیەوە ئەندازیار عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی گرنگترین ئەو بەندانەی خستەڕوو کە لیژنەکە ڕێککەوتنی لەسەر کردوون و تەواو بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.