Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:36

ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی ڕاگەیاند و بەرزترین ڕێژەی باران لە زاخۆ بووە و کەمترین ڕێژەشی لە هەولێر و کەرکووک باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی 05ـی 2023 بەمشێوەیە بە ملم خستووەتەڕوو:-

ئامێدی 0.2

بارزان0.4

دەربەند 0.2

حاجی ئۆمەران 0.2

هەولێر دڵۆپ

پیرمام 0.3

چەمچەماڵ 0.4

زاخۆ 0.7

کەرکووک دڵۆپ

مانگێش 0.2

سۆران 0.4

باتوفە 0.2

چۆمان 0.2

هاوکات کەشناسی لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە ئاماژەی بەوە داوە کە کەشی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانێکى کەم لە هەندێ ناوچەى جیاجیا، هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە کە سەرەڕای ناسەقامگیری کەشوهەوا بەڵام پلەکانی گەرما بە 1- 3 پلە بەرز دەبنەوە، بەرزترین پلەکانی گەرماشی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر:  36 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى

دهۆک: 32 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 38 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  32 پلەى سیلیزى

سۆران: 29 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 42 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.