Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:31

سبه‌ی چه‌ند شه‌قام و ڕێڕه‌وێك له‌ هه‌ولێر داده‌خرێن

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ شوفێران و هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م چه‌ند ڕێڕه‌وێك له‌ شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر داده‌خرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا سبه‌ی پێنجشه‌م لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تاکو 12ی نیوەڕۆ کاری هێلکاری له‌ شەقامی 60 مەتری ده‌كرێ لەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان جوتسایدی بەحرکە تاکو بەرزەپردی فرانسوا میتران.

ڕاشیگه‌یاند: کاری هێلکارییه‌كه‌ لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە کاتی کارکردنه‌كه‌ بە ناچاری هەندێک لە ڕێڕەوکانی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه‌ داده‌خه‌ن.

داواشی له‌ شوفێران و هاووڵاتییان كرد كه‌ هاوکاری تیمەکان بكه‌ن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.