وێستەگەیەکی 400 کەی ڤی، بۆ گرێدانی کارەبای تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێ کرا، کە تێچووەکەی 10 ملیۆن دۆلار بوو.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وێستگەیەکی 400 کەی ڤی و هێڵێکی 400 کەی ڤی بە درێژایی 17 کیلۆمەتر بۆ گرێدانی کارەبای تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق بە توانای 1000 مێگاوات و تێچوونی 10 ملیۆن دۆلار لە زاخۆ جێبەجێ کرا.
ڕاشیگەیاند: یەکەمجارە وێستگەی بەم قەبارە گەورەیە و پێشکەوتوو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
فەرەیدوون محەمەد ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا و فارس میرخان بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و شاکر مەحموود بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک بۆ ئامادەکاریی کردنەوەی وێستگەکە و چارەسەرکردنی گرفتەکانی سەردانی پڕۆژەکەیان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.