محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ،رۆژی شەممەی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2023 دیاریكرد.
حەلبوسی بە بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراقی رایگەیاندووە: بەگشتی بودجە لە دوا دەستكەوتەكانیدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكە ئامادەیە ئەمڕۆ بودجە ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، هەندێك تێبینیش هەیە كە ئێوارە كۆتایی پێدەهێنرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا دووپاتی كردەوە كە دەنگدان لەسەر بوودجە رۆژی شەممەی داهاتوو دەبێت.
هاوكات لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی یاسای بودجە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕیوە.
وادەی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی عێراق راگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.