Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:35

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێم راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌:  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی5ی2023 ئەو ناسەقامگیریەی لە کەش هەیە لە سەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت، پروشکە باران لە هەندێ ناوچەى جیا جیا دەبارێت لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و سنورى پارێزگاى دهۆک ئەگەری بارانی زیاتر هەیە بە تایبەت لە کاتەکانی شەو هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆل هەیە لە هەندێک ناوچەدا و  پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ 
 نزیکەی ( 1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ  . 
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سبه‌ی هه‌ینی 26ی5ی2023" ئاسمانی پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە .
راشگه‌یاندراوه‌، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرای با لە هەندێک ناوچە بەرز بونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک  : 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ :  31 پلەى سیلیزى
سۆران:  25 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  39 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.