Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:33

تۆمەتبارێك به‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

ەلایەن نوسینگەی ڕاپەڕینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و ئامێری بەكارهێنانی مادەكە .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكەی دزی لێكراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەربڕێك مادەی هۆشبەرو ئامێری بەكارهێنانی مادەكە .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ك، ر  لەدایكبووی 1991 )  بەپێی ماددەی 446 و بە بڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.