Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 05:59

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا خوازیارى پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%


سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازىی لە ئەندریا ناسی، هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بەرپرسی فەرمانگە خۆشحاڵیی خۆى دەربڕى و پوختەیەکى لەبارەى پرسە هەنووکەییەکان و دۆخى گشتیی ناوچەکە باس کرد. هاوکات دووپاتى کردەوە کە حکومەتى هەرێم بە گرنگییەوە دەڕوانێتە برەودان بە پەیوەندیى دوولایەنە و هەماهەنگىی زیاتر لە داهاتوودا لە بوارە جیاکان و پەرەپێدانی بەرژەوەندیى هاوبەش.

هەڵسوڕێنەرى کاروبارى باڵیۆزخانەى نەمسا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆى دەربڕى بە دووبارە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگە و ئاماژەى بە پتەوکردنى پەیوەندیى دوولایەنە و ویستى وڵاتەکەى بۆ پێشخستنى پەیوەندییەکان خستە ڕوو.

باسکردن لە دوایین پرسە ناوخۆییەکانى هەرێمى کوردستان و پەیوەندى لەگەڵ بەغدا تەوەرى کۆتایی دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.