شاندی شاری ناشفیل" بۆرد و سه‌رۆكی بۆردی ده‌سته‌خوشكی شاری ناشفیل سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ریان كرد.
شاندی شاری ناشفیل" سه‌رسامی خۆیان به‌و شوێنه مێژووییه ده‌ڕبڕی" چونكه به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی شوێنه‌واری، كه له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه، كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له‌و ئه‌شكه‌وته چێشتی لێ ناوه؛ ئه‌مه‌ش زانستی شوێنه‌وارناسی جووڵاندووه و سه‌ری شوێنه‌وارناسانی جیهانی سه‌رسام كردووه.
شانده‌كه زۆر خۆشحاڵبوون به‌و دیمه‌نه دڵرفێنهی سروشتی ناوچه‌كه و به دیمه‌نی سیحرئامێز وه‌سفیان كرد" ئه‌شكه‌وتنی نیانده‌رتاڵ، ده‌كه‌وێته ده‌ڤه‌ری بارزان و به دووری 125 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای هه‌ولێر، به كۆنترین لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
شاندی میوان خۆشحاڵیان به‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر دووپاتكرده‌وه و سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد بۆ ئه‌و به‌رنامه چڕ‌و پڕه‌ی بۆ شاندی شاری ناشفێلی دیاری كردووه...
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ساڵی پار به‌سه‌رۆكایه‌تی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، شاندێكی باڵای هه‌ولێری پایته‌خت سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و شاری ناشفیلیان كرد و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا له باره‌ی ده‌سته‌خوشكی شاری هه‌ولێر و ناشفیل و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان..
شاندی شاری ناشفیل سه‌ردانی " ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر" یان كرد

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.