وەزارەتی کارەبا دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا "لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار" ڕەتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتییان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و سیتییە ئاساییەکانیشەوە، هەمان نرخی جارانە.
وەزارەتی کارەبا، ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاری بەرزکردنەوەی هەر کیلۆواتێکی کارەبا بۆ 156 دینار، تەنیا بۆ سیتییە گرانبەهەکانە کە بە سیستەمی پریپەید کارەبایان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە.
سیستەمی پریپەید، تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، کە بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.
ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە نزیکەی (7400) مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی سووتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر کە (4200) مێگاوات بەرهەم دێت. سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی كارەبایەكی باشتر بۆ هاوڵاتییان هەنگاو دەنێین.
پرۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێكە دەستیپێکردووە و، تا ئێستا لە چەند شوینێکی هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.