Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:29

ڕۆژمێری کشتوکاڵ بۆ قەدەغەکردنی ھەندێ بەرھەم جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی بەرھەمی خەیاری قەدەغە کرد و گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێ، چەندین بەرھەمی دیکەی کشتوکاڵ قەدەغە دەکرێن لە کاتی پێگەیشتنی بەرھەمی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.

ھیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕۆژمێری کشتوکاڵیمان ھەیە و بەپێی ئەو ڕۆژمێرە ساڵانە لە کاتی پێگەیشتنی ھەر بەرھەمێکی ناوخۆییی ھەرێمی کوردستاندا ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمە قەدەغە دەکرێت، یان باجی زیاتری دەخرێتە سەر.''

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی بۆ پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیاران تا بەرھەمی خۆماڵی لە بازاڕ ساخ بکرێتەوە.''

ھیوا عەلی ڕوونی کردەوە: "دانانی ڕۆژمێری کشتوکاڵی سوودی زۆری بۆ کەرتی کشتوکاڵ و جووتیاران ھەیە، چونکە لەو ڕۆژمێرەدا دیاری کراوە کەی چ بەرھەمێکی ناوخۆ پێ دەگات و لە بەرانبەردا بەرھەمی بیانی قەدەغە دەکرێت، ئەوەیش کاریگەریی ھەیە لەسەر بازاڕ و فرۆشی بەرھەمی جووتیارانی ناوخۆ لە بازاڕدا.''

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.