ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.5.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى کۆتاهاتنى سەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت و گەڕانەوەیان بۆ ئەمریکا، لەگەڵ جۆن کووپەر، شارەداری شاری ناشڤیلی ئەمەریکا و سەرۆکى بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر، جارێکى تر جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کارکردن بۆ ههماههنگیی نێوان پارێزگاى هەولێر و شارى ناشفیل لە بوارەکانى پهروهرد، تهندروستیی، کلتوور، هونهری و وهرزش و سێکتەرەکانى تر کردەوە، هەروەها سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئهمهریكا بۆ ههرێمى كوردستان دهربڕى و بهردهوامیى پشتگیرى ئەمریکاى بۆ ههرێمى كوردستان به پێویست زانى، سوپاسى هەموو ئهو لایهنانهشی كرد كه هۆكاربوونه لە یەکتر نزیکردنەوە و داڕشتنى پڕۆژەى دهسته خوشكی نێوان ههولێر و ناشفێل و ئومێدى خواست، لە سەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت بەئامانجى بەرە و پێشبردنى پڕۆژەى دەستە خوشکى لە نێوان شارى ناشفیل و هەولێر ئەنجامى باشیان بەدەستهێنابێت".
لەلایەن خۆیانەوە شارەداری شاری ناشڤیل و سەرۆکى بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشڤیل، خۆشحاڵى خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت و هەرێمى کوردستان نیشاندا و سوپاسى پارێزگارى هەولێر و خەڵکى هەولێریان کرد لە پێشوازى و میواندارییەتیان.
پاشان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا، پارێزگارى هەولێر، وێراى ئەوەى دووبارە سوپاسى شارەدارى شارى ناشفیل و سەرۆکى بۆردى دەستەخوشکى و یەکە یەکە ئەندامانى شاندى میوانى کرد، سوپاسى ڕەوەندى کوردى ناشفیل و هەموو ئەوانەشى کرد کە ڕۆڵ و کاریگەریان هەبوو لە نزیک کردنەوەى هەولێر و ناشفیل و دەستکردن بە پڕۆژەى دەستەخوشکى ئەو شارە لەگەڵ هەولێر، کە ههولێر یهكهم شارە له رۆژههڵاتی ناوهراست و باكووری ئهفریقیا رێكهوتنی دهستهخۆشكی لهگهل ناشفێل واژۆ بكات و ڕایگەیاند: "هیوادارین شاندى میوان ئەو هەفتەیەى کە لەهەولێرى پایتەخت بوونە، کاتێکى خۆشیان بەسەربردبێت و دیمەنى پڕجوانى وڵاتەکەمانیان بینیبێت، ئەوەشى ئێمە دڵخۆش دەکات ئەوەیە، کە شاندى میوان زۆر دڵخۆشن بە گەشت و سەیرانەکەیان بۆ هەولێرى پایتەخت و هەرێمى کوردستان".
گوتیشى: "لە پڕۆژەى دەستەخوشکى نێوان شارەکاندا، سودمەندى یەکەم هاوڵاتییانن، دروستبوونى ئەو پەیوەندیانەش لەدەرەنجامدا وادەکات پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا بباتە قۆناغێکى دیکەى بەرەوپێشچوونى زیاتر".
لە لایەن خۆیەوە، جۆن کووپەر، شارەداری شاری ناشڤیلی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: "سەردانەکەمان دەرەنجامى زۆر باشى هەبووە، زۆر سوپاس کە زۆر بەگەرمى لە هەولێر میوانداری کراین، زۆر سوپاسى بەڕیز مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەریز پارێزگارى هەولێر دەکەین، هەروەها سوپاسى هەموو ئەو لایەنەناش دەکەین کە هاوکار و هەمانگ بوونە لەگەل شاندەکەمان، ئێمە زۆر سودمەن بووین لەو سەردانەماندا، لە مێژووى کوردەکان فێربووین کە چەندە کەسانى گەورەن، ئێمە دەگەڕێینەوەى ئەمریکا تاکو پەیوەندیەکى نزیکانەى تاکبەتاکى بوارەکانى خوێندن، بازرگانى، کەلتوور، لە نێوان ئێمە و هەولێر دروستبکەین، لەو سەردانەمان زۆر شتى نوێ فێربوون، لە کۆتایشدا دەلێم، ئێمە چەند بە بەختین کە لەشارەکەمان کوردستانێکى بچووک و گۆمەڵگایەکى کوردیمان هەیە، سوپاسگوزارین کە ئەوان بەشێکن لە ناشفیل و شارەکەى ئێمە".
شارەداری ناشڤیل: ئێمە چەند بە بەختین کە لەشارەکەمان کوردستانێکى بچووک و كۆمەڵگایەکى کوردیمان هەیە
پارێزگارى ههولێر: سوپاسى هەموو ئەوانە دەکەین کە ڕۆڵ و کاریگەریان هەبوو لە نزیک کردنەوەى هەولێر و ناشفیل
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.