ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پیكهبێكی تۆیۆتا هایلۆكس له ده‌ڤه‌ری زراره‌تی، 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و ڕووداوێكی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل له گوندی قهراتهجن له ده‌ڤه‌ری زراره‌تی ڕووی دا.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی وه‌رگه‌ڕاوه له جۆری تۆیۆتا هایلۆكس پیكه‌ب بووه كه 5 كه‌سی تێدابووه.
له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕووداوه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی شێخ توڕاب له نزیك قه‌ڵاته‌جن ڕوویداوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ڕووداوه‌كه‌دا هه‌ر پێنج سه‌رنشینه‌كه كه‌له‌نێو پیكابه‌كه بوونه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.