به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتییان كرد و داوای كرد له كاتی ڕووداو یاخود ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك خۆیان به‌دوور بگرن و له شوێنی ڕووداوه‌كه كۆ نه‌بنه‌وه.
ئاسایشی هه‌ولێر له په‌یامه‌كه‌دا بۆ هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند: تکایە لە کاتی ڕووداوەکاندا، لە شوێنی ڕووداو كۆمەبنەوە و هەوڵ بدەن نەبنە هۆکاری ڕێگری و دروستكردنی لەمپەر لەبەردەم هێزەکانمان، تاوەكو هێزەکانمان بتوانن بە باشی ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن.
ڕاشیگه‌یاند: هەندێکجار لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا، ئەگەر هەیە تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزەکانمان ببێتەوە و هەوڵی هەڵاتن بدات، تکایە لەپێناو ئەوەی گیانی ئێوەی خۆشەویست پارێزراو بێت، داواتان لێ دەكەین، خۆتان بە دوور بگرن و لە شوێنی ڕووداوەکان كۆنەبنەوە.
ئاسایش جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەموو هەوڵێك دەده‌ن بە باشترین شێوە سەر و ماڵی هاووڵاتییان و تەواوی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بپارێزێت، بۆیە هاوكاریكردنیان وەك هەمیشە، جێگەی ڕێزێكی زۆرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.