Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:50

كه‌شناسی: سبه‌ی هه‌ینیش باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی هه‌ینیش له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ بارانبارینی ئه‌مشه‌و ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ ئه‌مشه‌و دوای نیوه‌شه‌و ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەرى بارینی باران، هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاوی و ناوەڕاستى هەرێمیش هه‌وره‌بروسكه‌ دروست ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ سبەى ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران و دروستبوونی هەورەبروسکە لە ناوچە شاخاوییه‌كان.

كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە دوای نیوەڕۆی سبه‌ی هه‌ینی پلەکانى گەرما نزیک دەبنەوە به‌ به‌راورد لەگه‌ڵ تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ پێنجشه‌م.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.