به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژنێكیان له‌نێو بازاڕ ده‌ستگیر كرد كه بڕێك پاره‌ی له هاووڵاتییه‌ك دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بەتۆمەتی دزینی بڕێك پاره، ئه‌مڕۆ هه‌ینی مەفرەزەکانی نووسینگەی ناو بازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه دزی بووی.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڕێك پاره‌ی لێ دزراوه، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەست گیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه دزی بووی.
سه‌باره‌ت به ژنه دزه‌كه، پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ناوی (چ، أ، ك)ـه و پێشینەی تاوانی هەیە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا بە بڕیاری دادوەر و به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.