به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مڕۆ له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت و كه‌شوهه‌واش تۆز و خۆڵاوی ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور ده‌بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، هه‌روه‌ها لە ناوچە شاخاوییەکاندا بە تایبەت له ناوچە سنوورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت و هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت .
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گەرماش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خێرایى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی سبه‌ی شه‌ممه ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی، بەڵام لە هەندێک شوێن بە نزیکەی 1 پلە بەرزتر دەبێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 32 پلەى سیلیزى
سۆران: 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 40 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.