ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.2 پله‌ی ڕێخته‌ر وڵاتی ژاپۆنی هه‌ژاند.
ئاژانسی بوومه‌له‌رزه‌زانی ژاپۆن بڵاوی كرده‌وه: بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌مێك پێش ئێستا (كاتژمێر 19:03 به كاتی ژاپۆن) له ناوچه‌ی چیبا له ده‌وروبه‌ری تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن ڕوویداوه.
بڵاویشی كرده‌وه: بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه هاووڵاتییان له‌سه‌ر شه‌قام و له‌نێو ئۆتۆمبێل و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان هه‌ستیان پێ كردووه و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریشی دروستكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رچه‌نده شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه نزیك بووه له زه‌ریای هێمن، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر دروستبوونی تسۆنامی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.