Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:46

محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاری دا گۆڕانكاری له‌ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق بكات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشه،‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ده‌ركرد بۆ چاوخشانه‌وه‌ و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌ كاری داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی ڕاگه‌یاند: سیسته‌می ئه‌منی عێراق له‌ ساڵی 2003وه‌ هیچ گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كی تێدا نه‌كراوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تا ئێستا كراوه‌ ته‌نیا ده‌ركردنی بڕیار بووه‌ بۆ‌ دۆخێكی پێویست.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ چاوخشانه‌وه‌ به‌ كاروباری داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان عێراق بكه‌ین و چاكسازییان تێدا ئه‌نجام بده‌ین.

محه‌مه‌د شیاع سوودان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و داڕشتنه‌وه‌ی كاروباری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ك به‌ سه‌رۆكایه‌تی خۆی پێكبهێنێ.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه لیژنه‌كه‌ سه‌رجه‌م كار و ئه‌ركه‌كانی داهاتووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان عێراق داده‌ڕێژێته‌وه‌.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.