حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکاریکردن لە پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دراون، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیە، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین.
ئەمڕۆ هەینی 26ـی 05ـی 2023 حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانە لە بودجە ئەنجام دران، بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەو گۆڕانکاریانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 25ـی 05ـی 2023 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکوومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی دیکەش نابین جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکوومەتی سوودانی کراوە.
شەوی ڕابردوو، پێنجشەممە 25ـی 05ـی 2023 لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک بڕگەی ماددەکانی 13 و 14ـی دەستکاریی کرد کە دژی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵین، کە لەوانەیە بەهۆیەوە بەتەواوەتی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.