پۆلیسی کەرکووک پیاوێکی دەستگیر کردووە، کە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەکرد بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی خەڵک.
ئەمڕۆ هەینی 26ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، پیاوێکیان دەستگیر کردووە کە بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە سواڵی دەکرد بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی خەڵک، تاوەکو هاوکاری بکەن.
پۆلیسی کەرکووک باسی لەوەش کردووە کە ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشووتریش پیاوێکی دیکەیان دەستگیر کردووە کە بەمشێوەیە جلی ئافرەتانی پۆشیبوو، هەوڵی دابوو بەبیانووی سواڵکردنەوە بچێتە ماڵێکەوە و دزی بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.