فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایدەگەێنێت، كۆمەڵێك پەرلەمانتاری لایەنەكان دەنگیان بە زیاد كردنی هەندێك بڕگەی نوێ بۆ هەردوو مادەی (13و 14) ی پرۆژە یاسای بودجە دا ، ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی دژی ئەم نادادی و غەدرە گەورەیە دەوەستینەوە كە لە خەڵكی كوردستان دەكرێت و هەوڵەكانمان لە پێناو چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بەگەڕ دەخەین.
هەروەها دەڵێت: ئەمەی یەكێتی و نەیارانی هەرێمی كوردستان كردویانە پیلانێكی ژەهراوییە دژی هەرێمی كوردستان و هیچی لە خیانەتی 17 ی ئۆكتۆبەر كەمتر نییە.
دەقی روونكردنەوەكەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق..
بەداخەوە پێچەوانەی دەستور و پێچەوانەی ئەو دەقە نووسراوەی پرۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵانی ( 2023 و 2024 و 2025) كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو ، هەروەها پێچەوانەی ڕێكەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ ، كۆمەڵێك پەرلەمانتاری لایەنەكان دەنگیان بە زیاد كردنی هەندێك بڕگەی نوێ بۆ هەردوو مادەی (13و 14) ی پرۆژە یاسای بودجە دا ، ئێمە لە فراكسیۆنی پارتی دژی ئەم نادادی و غەدرە گەورەیە دەوەستینەوە كە لە خەڵكی كوردستان دەكرێت و هەوڵەكانمان لە پێناو چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بەگەڕ دەخەین ..
ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمانە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جارێكی تر وەك و تەنها حزبی كوردی دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەو دەنگانەی كە دژی مافە یاسایی و دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان وەستانەوە ، بۆ ئەم دژ وەستانەوەشیان بەرامبەر مافە دەستوری و یاسایەكانی خەڵكی كوردستان دەیانەوێت پاسا و بەوە بهێننەوە گوایە پشتگیری گەڕانەوەی بەشێك لە مووچە پاشەكەوت كراوەكانی فەرمانبەرانی كوردستان دەكەن ! ئەمە خۆڵكردنە چاوی خەڵكە و دەمانەوێت بۆ هەموو لایەكی ڕوونبكەینەوە كە ئەگەر یاسایی بودجە وەك و ئەوەی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق یەكێتی نیشتیمانی و هەندێك لایەنی تر دەنگیان بۆ داوە تێبپەڕێت ، ئەوا نەك پاشەكەوت ناگەڕێتەوە بەڵكو چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە مەترسییەكی گەورەوە !
هۆكاری یەكەمی پاشەكەوتكردنی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ بڕینی بودجەو شایستە دارایەكانی هەرێم لە لایەن بەغدادەوە دەگەڕێتەوە ، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئێمەش لە فراكسیۆنی پارتی لە هەوڵی جدیدا بووین بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق پابەندێتی خۆی سەبارەت بە دانەوەی بەشێك لە مووچەی پاشەكەوت كراوی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێبكات ، وە لە حاڵەتێكدا ئەگەر حكومەتی عێراقی فیدراڵ ئەم پابەندیە ئەخلاقییەی خۆیشی جێبەجێ نەكردایە ئەوە بەدڵنیاییەوە لە داهاتوو حكومەتی هەرێم خۆی پلانی بۆ دانەوەی پاشەكەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەبوو.
ئەمەی یەكێتی و نەیارانی هەرێمی كوردستان كردویانە پیلانێكی ژەهراوییە دژی هەرێمی كوردستان و هیچی لە خیانەتی 17 ی ئۆكتۆبەر كەمتر نییە.
فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق: ئەمەی یەكێتی و نەیارانی هەرێمی كوردستان كردوویانە پیلانێكی ژەهراوییە
هیچی لە خیانەتی 17 ی ئۆكتۆبەر كەمتر نییە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.