Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:43

كوردستانی ئێران...کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕاوه‌ستانی دڵیەوە گیانی لەدست دا

کوردستان TV
100%

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی سەلام ئیسماعیلپوور و خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کۆڵبەریدا دڵی ڕاوه‌ستا و بەم هۆیەشەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌؛ ڕۆژی پێنجشەممە25ی5ی2023، کۆڵبەرێک بە ناوی سەلام ئیسماعیلپوور، خەڵکی گوندی "سپی‌ئاو"ی سەر بە شارۆچکەی باینگان لە شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕاوه‌ستانی دڵیەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەو کۆڵبەرە لە سنووری شاری نەوسوود و لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی گوشاری لەڕادەبەدەری کارەوە دڵی ڕاوستاوە و گیانی لەدەست داوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.