Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:41

بۆ كڕینەوەی گەنمی جووتیاران 40 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی 

نایانەوێت چیدیكە گەنم لە وڵاتانی ناوچەكەوە هاوردە بكەن و دەیانەوێت پشت بە گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ببەستن
کوردستان TV
100%

40 ملیار دینار لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و هەر ئەمڕۆ دوای ئەوەی جووتیارەكان گەنمیان رادەستدەكەن، شاییستە داراییەكانیان پێ دەدەرێت و ئەوانەشی لە رۆژانی داهاتووشدا گەنم رادەست دەكەن، بەهەمان شێوە پارەكەیان وەردەگرن .
ئەمڕۆ شەممە 27-5-2023 كەمال موسلیم، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و حەیدەر نووری، بەرێوەبەری بەبازاڕكردنی دانەوێلە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی دەستپێكردنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان رۆژنامەوانیانی هاوبەشییان لەشاری هەولێر سازكرد.
بەرێوەبەری بەبازاڕكردنی دانەوێلە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند: نایانەوێت چیدیكە گەنم لە وڵاتانی ناوچەكەوە هاوردە بكەن و دەیانەوێت پشت بە گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ببەستن.
هەروەها وەزیری بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: گەنمی ئەمساڵی جووتیاران بەراورد بە ساڵی رابردوو لە رووی كواڵێتییەوە باشتر و لە رووی بڕەوە زیاترە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، پێمانباشبوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 25ـی ئایاری 2023، دەرگای سایلۆكان بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیاراندا بكرابانەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێكارەكان، دەستپێكردنی پڕۆسەكە بۆ ئەمڕۆ دواكەوت.  
گوتیشی:  40 ملیار دینار لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و هەر ئەمڕۆ دوای ئەوەی جووتیارەكان گەنمیان رادەستدەكەن، شاییستە داراییەكانیان پێ دەدەرێت و، ئەوانەی لە رۆژانی داهاتووشدا گەنم رادەست دەكەن، بەهەمان شێوە پارەكەیان وەردەگرن .
سەرچاوە/ KDP
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.