Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:53

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%


لەدوو چالاكی جیادا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە لەدادگای بەغداوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌27ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ لەقەزای شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیانبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گرت کە بەتۆمەتبار بووە، ئۆتۆمبێلەکە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەیە لەدادگای بەغداوە.
پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەئێستادا تۆمەتبار (ك، م، س) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو" كه‌ لەچالاكییەکی ترداو لەلایەن نوسینگە ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی".
راشگه‌یاندراوه‌" لەئێستادا هەریەك تۆمەتباران ( أ، س و ع، س) بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.