ئەمڕۆ شەممە، نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق پێویستی بە 21 ملیار دۆلارە لە كەرتی گواستنەوەدا.
نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسی پەرەپێدان كە لە بەغدا بەڕێوەچوو گوتی: عێراق لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا لە كەرتی گواستنەوە،پێویستی بە وەبەرهێنانی زیاتر لە 21 ملیار دۆلارەو ئەمەش رێگای گەشەپێدان و وابەستەیی لەنێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەكە زیاتر دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازە ژەهراوییەكان و پیسبوونی ژینگە.
جەختیشیكردەوە كە بانكی نێودەوڵەتی پابەندە بە پاڵپشتیكردنی عێراق لە مۆدێرنكردنی ژێرخان و ڕەخساندنی هەلی كار.
نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی: عێراق لە كەرتی گواستنەوەدا پێویستی بە 21 ملیار دۆلارە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.