پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆیان لەو هەوڵانە دەردەبڕن کە بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەدرێت، دەنگی خۆشیان دەخەنە پاڵ دەنگی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە 27ـی 05ـی 2023 پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: وەک پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکان لە هەرێمی کوردستان، وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی ئەم هەرێمە و بەشێک لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەشدارین لە شانازی و دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان و هاوخەمی کۆژانی دانیشتووان و پێکهاتەکانی کوردستان و قەوارەی هەرێمین.
ڕاشیانگەیاند: بۆیە ڕایدەگەیەنین بە هەموو شێوەیەک وەک لە پێشتر پشتگیری ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەغدامان کرد، ئێستا ئێمە نیگەرانین لەو هەوڵە خراپانەی بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەدرێت.
پارت و لایەنە سیاسییە تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکەنەوە کە دەنگیان دەخەنە پاڵ دەنگی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتەواوی پشتگیری ڕاگەیەنراوەکەی دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.