سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 54 ساڵەی بەپارێزگابوونی دهۆک پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی شارەکە کرد.
ئەمڕۆ شەممە 27ـی 05ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پیرۆزبایی 54 ساڵەی بەپارێزگابوونی دهۆکی ڕەنگین دەکەم و لێرەوە بەڵێنی خزمەتی زیاتریان پێدەدەم.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "جارێکی دیکە سوپاسی خەڵکی ئەو پارێزگایە دەکەم، کە نموونەی میوانداری و نیشتمانپەروەری و پێکەوەژیانن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.