وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری تەندروستی سعوودییەی کرد بۆ هاوکارییە پزیشکییەکانیان لە ماوەی ڕابردوودا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن لەگەڵ د. فهد بن عبدالرحمن الجلال وەزیری تەندروستی شانشینی عەرەبی سعودی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان UN لەشاری جنێف ئەنجام دا.
ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن و تێڕوانین و پێداویستییەکانی ڕەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان بوو، وەزیری تەندروستی سوپاسی شانشینی عەرەبی سعوودی بۆ هاوکاریەکانی پێداویستی پزیشکی لەماوەی ڕابردوو ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و بەردەوامی پەیوەندی و هەمەهانەگی هەردوولا جەخت کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.