دوای ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی شەممە27-5-2023 هاووڵاتییەك بەناوی ئارام عاسی،خاوەن كۆمپانیای سقوورعاسی كە لە باخەكەی خۆیدا لەلایەن سێ چەكداری نەناسراوەوە بەچەكی بێدەنگ كوژرا .
دواتر دوای لێكۆڵینەوەی وردی هێزەكانی پۆلیسی كەركوك و تیمەكانی نەهێشتنی تاوان و هێزەكانی هەواڵگری و هێزە هاوبەشەكانی دیكە، توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن كە خەڵكی شارەدێی مولتەقان(مەلا عبدوڵا)ن وخزمی خێزانی كوژراوەكەن و تۆمەتباری سەرەكیش خێزانی كوژراوەكەیە.
بەپێ لێكوڵینەوەكان لە بەر ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر كوژراوەكە (ئارام عاسی) و خێزانەكەی كێشەیەكی خێزانیان دەبێت و دواتر ئاشت دەبنەوە، بەڵام خێزانی كوژراوەكە ئەو كێشەیەی بیر ناچێتەوە و شەوی 26 لە سەر27ی5-2023 لە باخەكەی خۆیاندا دەرمانی بێهۆشكەر دەداتە مێردەكەی (ئارام عاسی)و پەیوندی بە خزمەكانی دەكات كە لە هۆزی بەیاتین وخەڵكی موڵتەقان، ئەوانیش دەچنە باخەكە لە گوندی سەقزلی و بە دەمانجەی بێ دەنگ ئەو بازرگانە دەكوژن.
وێنەی بكوژانی ئارام عاسی لە سنووری كەركوك بڵاوكرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.