كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆیەك شەممە 28– 5 - 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی , لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لەكەشدا,لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی خێرای با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەی كە خێرای با تێدا زیاد دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوەبە (1-2)پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) كم/ك ، هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30كم/ك.
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (6-8) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 29– 5 - 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەندێ كات ئاستی خۆڵبارین لەسەر هەندێ ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەتی بەشێك لەسنووری پارێزگای هەولێر و كەركووك و دهۆك.
پلەكانی گەرما/ لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 - 25 ) كم/ك , هەندێ جار زیاد دەكات بۆ سەرووی 30كم/ك.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6-8) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 32 پلەی سیلیزی
دهۆك : 31 پلەی سیلیزی
كەركوك : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 28 - 05 - 2023
خۆڵبارین بەشێك لەسنووری پارێزگای هەولێر و كەركووك و دهۆك دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.