بە گوژمەی زیاتر لە (1 ملیار و 750 ملیۆن دینار
ئەمرۆ یەكشەممە 2023.5.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان، پڕۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام و ئاوەڕۆی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاسوودە ستی بەسەركردەوە، كە بە گوژمەی (1 ملیار و 765 ملیۆن و 254 هەزار دینار)، لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بە شێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بەجێبەجێكردنی كراوە.
لە بەسەركردنەوەكەیدا، كە هەریەك لە مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگار وسەرۆكی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و كرێكارانی پڕۆژەكە، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەكەكە كرد و تەئكیدی لەوەكردەوە، خواستی پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگا و بەرنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و لەژێر ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەروكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، بتوانرێت زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دەستی ئاوەدانی بگەێنرێت بە هەموو شوێنێك لە سنووری پارێزوگاكەمان، بە تایبەتی گەڕەكە هەژار نشینەكان و ئەو شوێنانەی كە كەمترین دەستی خزمەتگوزاریی و ئاوادانیان پێگەیشتووە.
جێگەی باسە، پڕۆژەی دروست كردن و قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاسوودە ستی، پێكهاتووە لە دروست كردن و قیرتاوكردنی 24 شەقام بە ڕووبەری (38,500)م2 و دروستكردنی ئاوەڕۆی كۆڵانەكانی گەڕەك، لە ئێستاشدا هەموو بڕگەكانی پڕۆژەكە كۆتایی هاتووە و لەم ڕۆژانەش كاری قیڕتاو كردنەكەی بەكۆتادێت.
دەستكرا بە قیڕتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەڕۆی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاسوودە ستی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.