Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:57

كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرمای حەوت پارێزگا 40 پلە تێدەپەڕێنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق،پێشبینی باران و خۆڵبارینی كردووە كە لە سبەی دووشەممەوە دەستپێدەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە، پلەكانی گەرما لە ڕۆژدا بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 40 پلەی سەدی لە كەربەلا ، واست، دیوانییە، میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە، تێدەپەڕێنن.  لە كاتێكدا پارێزگاكانی بەغدا و دیالە و بابل و نەجەف پلەكانی گەرما 40 پلەی سەدی دەبێت.
دەستەكە ڕوونیشیكردۆتەوە كە كەش و هەوای سبەینێ، دووشەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاوا ، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ نمەباران كە هەندێك جار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەی باشوور-یش كەشوهەوای نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.